کۆماری عەرەبی هێرشەکانی تورکیا و ئێران ئیدانە دەکات

کۆماری عەرەبی هێرشەکانی تورکیا و ئێران ئیدانە دەکات

پەیامی کورد    ...     کۆماری عەرەبی هێرشەکانی تورکیا و ئێران ئیدانە دەکات 

ئەمینداری گشتی کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، ژمارەیەک لە ووڵاتانی هەرێمایەتی بەردەوامن لە دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی ووڵاتانی عەرەبی و ئەوانەی ئیدانەی هێرشەکان و دەستوەردانەکانیش دەکەن.

ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هەمو لایەک ئاگادارن کە بەردەوامی دۆخی شەڕ لە لیبیا چارەسەر نیە، بۆیە هەوڵەکان لەلایەن ژمارەیەک ووڵاتان چڕکراونەتەوە بۆ نێوەندگیری و پێشخستنی چارەسەری سیاسی لەو ووڵاتەدا، لەو ڕووەوە ئومێدەوارن کە گفتوگۆکان سەرکەتوبن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە ووڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەتی ئێران و تورکیا دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی ووڵاتانی عەرەبی دەکەن، کە ئەوەش گرژییەکان و ململانێکان لەناوچەکەدا زیاتر دەکات، بەتایبەت هەردوو ووڵات لە سووریا، یەمەن، لیبیا و ژمارەیەک ووڵاتی دیکەی عەرەبی بە قورسایی سیاسی و هێزی سەربازییەوە هاتوونەتە ناو ململانێکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە