پەیامی کورد ... ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا زیاترە لە "کارەساتی فۆکوشیما"/ مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بەرزە
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا و سووریا گەیشتە زیاتر لە 21 هەزار کەس و ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی فۆکۆشیما لە ژاپۆنی تێپەڕاند.
لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری داوە لە ڕوودانی قەیرانێکی تەندرووستی گەورە کە زیانی زیاتریش لە بوومەلەرزەکە دەگەینێت، ئاماژە بە زۆری ژمارەی قوربانیانی ئەم کارەساتە دەکات، هەروەها ڕێکخراوە مرۆییەکانیش نیگەرانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەتایبەت لە ووڵاتی سوریان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە