پەیامی کورد ... دوای بانگهێشتنامەی فەرمی لە لایەن ، سەرۆكی توركیاوە ، بڕیارە ئەنگیلا مێركڵ راوێژكاری ئەلمانیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیاری لە میدیاكانی توركیا شەوی رابردوو مێرکل گەیشتوەەتە ئێستەنبوڵ و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەردۆغان كۆببنەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، دۆخی سووریا و لیبیا، پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو ووڵات، پهیوهندییهكانی توركیا- یهكێتی ئهورووپا، قۆناغی بهشداری له یهكێتییهكه، نوێكردنهوهی یهكێتی گومرك و ههڵگرتنی ڤیزه و مژارە نێودەوڵەتییەكان گفتوگۆ ئەنجامبدەن.
هەروەها كەناڵی دویچەڤێلای ئەڵمانی بڵاویكردەوە كە لەو كۆبوونەوەیەدا مێرکڵ داوا لە تورکیا دەکات، سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگاکان بپارێزن و هەنگاوی بەرچاو بنێن. هاوكات پرسی پەنابەران قسەی لەسەردەکرێت کە تورکیا چەندین ساڵە لەدژی ئەورووپا وەک کارتێکی فشار بەکاریدەهێنیت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە