ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زریانەکەی لیبیاوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زریانەکەی لیبیاوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە

پەیامی کورد... ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زریانەکەی لیبیاوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا رایگەیاند؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زریانی دانیاڵەوە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ پێنج هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبوەتەوە و ١٠ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.


رۆژی سێشەممە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا رایگەیاند ؛ لە ئەنجامی لافاو و زریانی دانیاڵ کە ناوچەی دێرنە و مەرجی لە رۆژهەڵاتی لیبیا گرتووەتەوە پێنج هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش بریندارن .


ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لافاوەوە لە دێرنە دوو ناوچە بەتەواوی ژێر ئاو کەوتون و لە ئێستادا هەردوو ناوچەی دێرنە و مەرج لە دۆخێکی کارەساتباردان و تا ئێستا ١٠ هەزار کەس بێ سەروشوێنن.


رۆژی دوشەممە، میدیا عەرەبییەکان لە زاری بەرپرسانی لیبیاوە بڵاویانکردەوە، زریانی بەهێزی دانیاڵ بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا تێپەڕ دەبێت و زیانێکی زۆری بە سروشتی وڵاتەکە گەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە