ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە 12 هەزار و 300 کەس

ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە 12 هەزار و 300 کەس

پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە 12 هەزار و 300 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 12 هەزار و 300 کەس.

ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند لە سەرەتای جەنگی حەماس- ئیسرائیلەوە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە، 12 هەزار و 300 کەس لە غەززە کوژراون کە پێنج هەزاریان منداڵ و سێ هەزار و 300 کەسیان ژنن.

هاوکات ئەوەش هاتووە کە هەر لە هەمان ماوەدا، 30 هەزار کەس بریندار بوون.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندبوو ئیتر ناتواێت ئامارێکی دروست لە کوژراوان و بریندارەکان بداتە بەدەستەوە و بەهۆی جەنگەوە ناکرێت تەرمەکان ببینرێنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە