ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی سوریا گەیشتە ٣٧ کەس

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی سوریا گەیشتە ٣٧ کەس

پەیامی کورد ... ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی سوریا گەیشتە ٣٧ کەس

 

ژمارەی کوژراوانی ئەو تەقینەوەیەی چەند پاسێکی گواستنەوەی سەربازیی رژێمی سووریای کردە ئامانج، بەرز بوویەوە..

 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، تەقینەوەکە، کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ رووی دا، ژمارەیەک پاسی گواستنەوەی چەکدارانی سوپای رژێمی سووریای لەسەر رێگای حمس - دێرەزوور، کردە ئامانج.

 

هەروەک روانگەی سووری رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، ٣٧ چەکداری رژێمی سووریا کوژران، کە هەشتیان ئەفسەر بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

 

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تەقینەوەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجام دراوە و گەورەترین تەقینەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە