ئیمارات باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل دەکاتەوە

ئیمارات باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل دەکاتەوە

پەیامی کورد ... ئیمارات باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل دەکاتەوە

 

 وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە هاوئاهەنگییداین بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیمارات لە تەل ئەڤیڤ.”

 

ڕوونیشیكردەوە، “كارەكانی كردنەوەی باڵیۆزخانەكە ماوەیەكە دەستپێكراون، بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنەكانی ئیسرائیل تایبەت بە كۆرۆنا، كارەكان خاوبوونەتەوە، هیواخوازین دۆخەكە باشببێت بۆئەوەی بەزووترین كات باڵیۆزخانەكەمان بكەینەوە.”

 

دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “لە بەرانبەر هەنگاوەكەی ئیمارات بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە ئیسرائیل، ئێمەش باڵیۆزخانەیەكی دیپلۆماتی لە ئیمارات دەكەینەوە.”

 

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ئیمارات و بەحرەین پێكەوە لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوتن، دواتر و لە تشرینی یەكەمدا سودان ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕاگەیاند، بەدوای ئەویشدا مەغریب بووە چوارەم وڵاتی عەرەبی كە لە كۆتایی پارساڵدا لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوتن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە