پەیامی کورد... پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی
سهرۆك مهسعود بارزانی، بۆ كۆچی دوایی عهلی قازی، كوڕی پێشهوا قازی محهممهد، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی بنهماڵهی پێشهوا قازی كرد.
دهقی پهیامهكه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاک عەلی قازیی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
10ـی تەمموزی 2022
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە