پەیامی کورد ... پێنتاگۆن ... بۆ بەرەنگار بوونەوەمان لەگەڵ چین و ڕووسیا پێویستمان بە ٢٠ میلیارد دۆلارە .
ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی لە ناکاوی لە بەرامبەر چین و ڕووسیا لە ناوچەی زەریای ئارام ، داوای تەرخانکردنی ٢٠ میلیارد دۆلاری دیکە بە کۆنگرەی ئەمریکا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە میگ نیووز ، ئەرتەشی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە " نەبوونی هۆکارێکی هێڵانەوەی کاریگەر و باوەڕپێهێنەر لە ناوچەکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕووسیا و چین هەوڵگەلێک ئەنجام بدەن کە کاریگەری لە سەر دەستکەوتەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان هەبێت بە شێوەیەکی خراپ
پێنتاگۆن بە نیازە لەو بوودجەی کە داوای کردووە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری مووشەکی ، جێگیر کردنی سیستەمی نوێ هۆشداری ڕادار ، زیادکردنی ژمارەی مانۆڕ و ڕەزمایشە سەربازییەکانی و بە هێزکردنی پۆتانسیەلی سەربازی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کەڵک وەربگرێت .
بە پێی بەرنامەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ، پێش بێنی کراوە بۆ ساڵی ماڵی ا دارایی ٢٠٢١ لە بەراورد لەگەڵ ساڵەکانی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٦ ، ١،٦ میلیارد بوودجە بە ١٨.٥ میلیارد دۆلار ئاڵۆگۆڕ بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە