ئەمریكا : داهاتووی ئۆكرانیا ئەندانمێتییە لە ناتۆدا

ئەمریكا : داهاتووی ئۆكرانیا ئەندانمێتییە لە ناتۆدا

پەیامی کورد... ئەمریكا : داهاتووی ئۆكرانیا ئەندانمێتییە لە ناتۆدا


جۆو بایدن رایگەیاند، یارمەتی دەرێكی زیاتر و راستەقینەی ئۆكرانیا دەبن لە پێناو ئەوەی ئەو وڵاتە خاكی وڵاتەكەی كۆنترۆڵبكاتەوە و جارێكی دیكە ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری باڵ بەسەر ئەوروپا و ئۆكرانیاشدا بكێشێتەوە.

جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" وڵاتەكەی زیاتر هاوكاری ئۆكرانیا دەبێت و لە پێناو بنیاتنانی توانا سەربازییەكانی كیێڤ كاری جدییتر دەكەن".

باسی لەوەشکردووە:" لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەكی نوێدا، واشنتن هاوكاری كیێڤ دەبێت و رێگا نادات جارێكی دیكە كیێڤ روبەڕووی ویرانكاری جەنگێكی دیكە ببێتەوە، كە راستەوخۆ هەڕەشەشە بۆ یەكێتی ئەوروپا".

ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند:" پێویستمان بە كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ بوو كە ئەنجامەكانی بۆ ئێمە گرنگ بوون، هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی وڵاتانی G7، سەبارەت بە گەرەنتییە ئەمنییەكان بۆ درێژەدان بە ڕێككەوتنەكان لەگەڵ هاوبەشە سەرەكییەكانمان هەنگاوێكی دیكە بوو كە پێویست بوو ئێمە لەسەر كۆكبین و پەیمانی روبەڕووبوونەوەی دەستی داگیركرانەی رەوسیا دوپاتبكەینەوە".


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە