گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یه‌كیتی، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆی خستووه‌ته كار بۆ دانانی كه‌سێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌یان وه‌ك پارێزگارى نوێی كه‌ركووك، به‌رپرسێكی پارتی‌یش ڕای ده‌گه‌ینێت، هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستی لیستی برایه‌تی ئەنجوومەنى پارێزگاى كه‌ركووك بێت، ئه‌وا ته‌واوكه‌رى خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی گرووپی خیانەتی یه‌كیتی له كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره كهركووكییهكانیان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركمانى و گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكى سه‌ر به یه‌كیتی له كه‌ركووك و له‌سه‌ر كه‌سێكى توركمان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئەنجوومەنى پارێزگاى كه‌ركووك و هه‌روه‌ها دانانى عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگرى پارێزگارى كه‌ركووك رێک بکەون.
چاودێرانى دۆخى كه‌ركووك پێیان وایه، له بابه‌تى دانانى پارێزگارێكى یه‌كیتی بۆ كه‌ركووك، یه‌كیتی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ى ٢ی ئۆكتۆبه‌ر له بابه‌تى دانانى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سهروکكۆمارى عێراق، كه كۆده‌نگى سیاسی و نیشتمانى له‌سه‌ر ناوبراو نه‌بوو، به‌و شێوه‌یه تاكلایه‌نانه كار ده‌كات بۆ دانانى پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك.
هاوكات عه‌دنان كه‌ركووكى، وته‌بێژی ئەنجوومەنى سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه: " ئه‌وه‌ى كه بڕیار له‌سه‌ر دانانى پارێزگا بدات، ئەنجوومەنى پارێزگایه و ئێستاش ئەنجوومەنى پارێزگاى كه‌ركووك كارا نییه و ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ش پارێزگار ده‌ستنیشان بكرێت نایاساییه و پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقه و ئەنجوومەنى پارێزگاى كه‌ركووكیش ئه‌و نووسراوه‌ى حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر لادانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆسته‌كه‌ى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، بۆیه تا ئێستا پارێزگارى شه‌رعی كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریمه، ئه‌ویش ده‌بێ یان خۆی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى بكێشێته‌وه، یانیش ئەنجوومەنى پارێزگا ئیقالهى بكات، به‌ڵام ئه‌و دوو حاڵه‌ته هیچ كامیان ڕووی نه‌داوه و ئێستاش هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ دانانى پارێزگار بۆ كه‌ركووك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا ده‌درێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ی خه‌ڵكه و ته‌نیا مه‌به‌ستێكى حزبی له‌پشته".
روونیشیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ر پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك دابنرێت، ئه‌و پارێزگاره ده‌سه‌ڵاتى نابێت، چونكه ئه‌مڕۆ حوكمى سه‌ربازى له كه‌ركووك په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هیچ لایه‌نێكى مه‌ده‌نى له كه‌ركووك ناتوانێت یه‌ك هه‌نگاو بنێت، بۆیه ئه‌و هه‌وڵانه هه‌وڵى نه‌زۆكن و قه‌ناعت ناكه‌ین سه‌ر بگرن و تا ئێستاش زۆربه‌ى لیسته جیاجیاكانى ناو ئەنجوومەنى پارێزگا دانانى پارێزگارێكى نوێی كه‌ركووكیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە