پەیامی کورد … سوید/ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و ٨ کەسی بریندار کرد
دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە نزیک کاتژمێر ١٥ کەسێکی ٢٠ ساڵان بەچەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک لە ناو شارۆچکەی ڤێتلاندای سەر بە هەرێمی یۆنشۆپینگ و ٨ کەسی بریندار کرد.
باری تەندرووستی بریندارەکان نادیارە و پۆلیس هێشتا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و دەستگیر کرا. بە وتەی پۆلیس کەسەکە بە تەنها هێڕشەکەی ئەنجامداوە و کەسی تر هاوکاری نەکردووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پۆلیس بە گومانی تاوانی تیرۆر لە هێرشەکە دەکۆڵیتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە