پەیامی کورد ... هێزی بەرگری ئیسرائیل : هێزی ئاسمانی و زەوینی پێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر شاری غەززە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزی بەرگری ئیسراییل، ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکی تویتەری دا ڕایگەیاند کە ، "هێزی ئاسمانی و زەوینی ئیسرائیل پێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری غەوزە."
ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەڕو پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان ئیسراییل و سنوورەکانی غەزە بوو، بەڵام ئێستا هێزی ئیسرائیل چووەتە ناوەندی غەززە.
نیویورکتایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: ئیسرائیل ٧ هەزار سەربازی دیکەی خۆی بانگهێشت کردووە و کە هەموویان ئیزنی سەردان و پشووە سەربازییەکانی خۆیانیان هەڵوەشاندووەتەوە و؛ بەڕوونی دیار نییە بە چەن هەزار سەرباز چووەتە ناو خاکی غەززە.
هەروەها دیار نییە ئەم هێرشە بۆ لەناوبردنی پێگەی مووشەکی حەماس، کوشتنی ڕابەرانی حەماس یان کۆمەڵکۆژییە، .
کۆماری ئیسلامی بە درێژایی ئەم ٤٢ساڵە بە دەستێوەردان و پاڵپشتی ماددی، سەربازی و تەکنیکی ڕەوتی ئاستی فەلەستین و ئیسرائیلی بەرەو ئاقاری مەحال بوون بردووە، چوونکە دۆزی فەلەستینی کردوەتە کارتێکی گوشار بۆ هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و ئەمریکا، کارتێکی گوشار بۆ بەکارهێنانی هەستی ناسیۆنالیستی ووڵاتە عەرەبییەکان، تێکدانی لەیەک نزیکبوونەوەی ووڵاتە عەرەبییەکان و ئیسرائیل و مانەوەی خۆی لە ناوچە، ئینجا ئەگەر خوێنی ٢٠٠٠ فەلەستینی دیکەش لە پێناو سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بڕژێت، بۆ کۆماری ئیسلامی سەرکەوتنێکی دیکەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە