پەیامی کورد ... وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌ی و حه‌سه‌ن روحانی-ی سه‌رۆكی ئێرانی دووپاتیكرده‌وه، كه پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بۆی هه‌یه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت" له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی-ی سه‌رۆكی ئێران‌دا كۆببێته‌وه.
ئه‌و كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌ی تیایدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێرانی دووپاتكرده‌وه، تایبه‌ت بوو به ڕاگه‌یاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گرووپ و دامه‌زراوه‌ی نوێی ئێران‌دا، له‌وانه‌ش سوپای پاسداران.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیبوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕوحانی له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێران ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ستوه‌ته‌وه به لابردنی سزاكانی سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە