پەیامی کورد... خۆڵبارین دەست پێ دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و بوونی تۆز و خۆڵ هەیە و لەکاتی دوانیوەڕۆ تۆزەکە لە زۆربەی ناوچەکان زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ تۆزێکی سووک.
ڕونیشکراوەتەوە، لە پارێزگاکانی "هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە" لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ شەو تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت و لە پارێزگای دهۆک نامێنێت.
کەشناسی هەرێم جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەرچی ڕۆژی پێنجشەممەیە لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ ئێوارە تۆز و خۆڵ نامێنێت جگە لە پارێزگای هەڵەبجە کە بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە