پەیامی کورد... پرۆژەی مریشکی دایکانە پێویستی بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراق پڕ دەکاتەوە
پرۆژەی مریشکی دایکانە پێویستی بازاڕی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە با زارەکانی عێراق پڕ دەکاتەوە.
لە و بارەیەوە کاوە مستەفا بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە، پرۆژەی دایکانەی مریشک بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلکەیە پێویستی بازاڕی هەرێم و بەشێک لە با زارەکانی عێراق پڕ دەکاتەوە، دەتوانین 40% بۆ 50%ی خواستی بازاڕی عێراق پڕ بکەینەوە، هەر وەک چۆن لە ساڵی ڕابردوودا بەرهەممان بۆ وڵاتی ئوردن هەناردە کردووە نزیکەی 750 هەزار مریشکیش خراوەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتی ئوردنەوە.
ڕاشیگەیاندوە: لە عێراقدا تەنیا ئەم پرۆژەیە هەیە و لە وڵاتانی دەوروبەریشدا پرۆژەی لەو جۆرە کەمن لەبەر ئەوەی بەخێوکردنی ئەو مریشکانە ئاسان نییە و خەڵکی تایبەتمەندی پێویستە، لەم پرۆژەیەدا 60 کارمەندی ناوخۆیی و بیانیمان هەن کە لە سەرجەم بەشەکاندا کار دەکەن.
بەڕێوەبەری پرۆژەکە گوتەشیەتی: ئەم مریشکانە ساڵانە نزیکەی 170 بۆ 175 هێلکە دەکەن، بەم پێیە ڕەنگە بگاتە 100 ملیۆن مریشکی خواردن، بۆیە ئەگەر ڕێژەکە لێک بدەینەوە ئەگەر هەر مریشکێک 2 کیلۆ بێت، ساڵانە دەکاتە نزیکەی 200 ملیۆن کیلۆ گۆشت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە