پەسند کردنی یاسای ووڵاتی ئیسرائیل لە پەرلەمانی حکومەتی ئیسرائیل کاردانەوە و نیگەرانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیتی ئەورووپای بە دواوە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکیتی ئەورووپا کاردانەوەی نیشان دا بە پەسند کردنی یاسای ووڵاتی ئیسرائیل لە لایەن حکومەتی ئیسرائیل و بەها نەدان بە مافی چارەی خۆنووسی بۆ ناجووەکانیان بە بەربەست زانی لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکانی دوو دەوڵەت.
ئەو یاسایە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنییەوە پەسند کرا، بەرەوڕووی ناڕەزایەتی تووندیی کەمینەی نوێنەرانی عەرەب بووەو.
هەر لەوپەیوەندییەدا، ووتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا " فێدێریکا موگرینی " ووتی : نیگەرانی خۆمان ڕادەگەینین و سەبارەت بە درێژەدان بە پەیوەندی و دانوستانەکانمان لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی دەدەین.
زیادیشی کرد: کاتێک باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دوو دەوڵەت دێتە ئاراوە، هەڵوێستی ئێمە ئاشکرایە و بە تاقە ڕێگای چارەی کێشەکانی دەزانین و خوازیاری لێبووردەیی لە هەر جۆرە هەنگاوێک کە ببێتە هۆی دواکەوتن لەو ڕەوتەین.
شایانی باسە ئەو یاسا سەرتاسەری سەرزەوینی فەلەستین بە ووڵاتی ئیسرائیل دەزانێ و فەلەستینییەکان لە تەواو مافی هاووڵاتی و شارمەندییان بێ بەری دەکات.
بە پێی ئەو یاسایە، زمانی عێبری زمانی فەرمی دەبێت و زمانە عەرەبییەکانی دیکە جێیەکیان لە زمانی فەرمیدا نابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە