ەیامی کورد ... موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتى سه‌در داوا له خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌كات به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندانه‌كانیان و ده‌ڵێت "به‌رده‌وام بن ئه‌ى شۆڕشگێڕان، ئێمه له‌گه‌ڵتانین".
سه‌در له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى "ئه‌ى گه‌لى عێراقى ڕه‌سه‌ن، ئه‌ى شۆڕشگێڕه ئازاكانى دژى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌گه‌ڵیان ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داگیركاری، نیشتمان بوونى نییه و له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى سه‌روه‌رى بوونى نییه و له‌گه‌ڵ تیرۆر ئاسایش بوونى نییه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ تووندڕه‌وى ئازادى بوونى نییه.
سه‌در باسى له‌وه‌شكردوه، دادپه‌روه‌رى رێگه‌یانه و ئاشتى ئامانجیانه و سه‌روه‌رى داواكارییانه. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "با سه‌رجه‌م ده‌نگه تووندڕه‌و و داواكارانى ملكه‌چى، كپ ببن، ئێوه ده‌رچوو نین و ئێمه‌ش شوێنكه‌وتوو نین، ئێمه‌و ئێوه‌ش عیراقیین تا له‌ژیاندا مابین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە