سێزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان به به‌شداری ۳۹ گرووپ و ڕووماڵکردنی ٥٦ هەواڵنێری ناوخۆیی و ٦ میدیای دەرەکی له پارکی شانۆی ئه‌م شاره ده‌ستیپێکرد.
به گوێرەی هەواڵەکان ، سێزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ئه‌مڕۆ ١ی سێپتەمبەر تاکوو ٥ی سێپتەمبەر به به‌شداری ۳۹ گرووپی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی له به‌شی پێشبڕکێ، ئازاد، ئایینی و داب و نەریت ، ده‌ره‌کی، مروور، منداڵ و مێرمنداڵ، تایبه‌ت و لاته‌کی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەم فێستیڤاڵە لە ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ۱۲۵ شانۆ له ناوچه جیاوازه‌کانی شاری مه‌ریوان و له گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره بۆ خه‌ڵک و لایه‌نگرانی شانۆ نەمایش ده‌درێت.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار ۱۶ شانۆ له شاره‌کانی سنه، سه‌قز و سه‌وڵاو نمایش ده‌درێن.
شایانی باسە شه‌ش گرووپ له ووڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئێسپانیا، ئه‌رمه‌نستان، ئازه‌ربایجان و عێراق له به‌شی ده‌ره‌کی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان به‌شدارییان کردووه.
به‌ڕێوه‌بردنی وۆرک شۆپی فێرکاری و هه‌روه‌ها دوو شانۆ له به‌شی لاته‌کی و تایبه‌ت له به‌رنامه‌کانی دیکەی ئه‌م فستیڤاڵه‌یە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە