پەیامی کورد ... موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە نیازی ووتووێژ لەگەڵ هەرێمی كوردستان ە .
رۆژنامەی "عەرەبی الجدید"ی لەندەنی ئاشكرایكردوە، موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەست بە گفتوگۆ بكات بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە بۆشایی ئەمنی لەناوچەكانی نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە و نەهێشتنی بوونی چەكدارانی داعش لەو نێوەندەدا.
ئەو رۆژنامەیە، كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، لە زاری بەرپرسێكی ئەمنییەوە ئاشكرایكردوە، رێكخراوی داعش سوودی لە كێشە و ناكۆكییەكان لەسەر ئیدارەدانی ئەمنی لە ناوچە جێناكۆكەكان بینیوە، هەروەها ناكۆكی و نەبوونی هاوئاهەنگی سەربازی لەنێوان بەغدا و هەولێر بۆ ئیدارەدانی ئەو ناوچانە دەرفەتی جووڵەی بە چەكدارانی ئەو رێكخراوە داوە.
ڕوونیشیكردوەتەوە، بەپێی بۆچوونی موستەفا كازمی، وەزارەتی بەرگریی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامدەدات بۆ دیاریكردنی كارە لەپێشینەكان لە جووڵەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان.
سەرچاوەكە تەئكیدیشیكردوەتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە دەیانەوێت هێزێكی هاوبەش پێكبهێنن، بەڵام ڕەتكردنەوەیەكی سیاسی بۆ ئەو بابەتە هەیە، لەئێستاشدا پەیوەندییە سەرەتاییەكان لەنێوان وەزارەتەكانی بەرگریی و پێشمەرگە لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە دەستیپێكردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە