پەیامی کورد ... موستەفا کازمی ٧ وەزارەتی گرینگ لە دەستوەردانی هەموو لایەنێک دەپارێزێت .
ڕیاز مه‌سعوودى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "موسته‌فا كازمى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌یه‌وێت حه‌وت وه‌زاره‌ت دووربێت له ده‌ستوه‌ردانى حزبه سیاسییه‌كان و خۆى كاندیدیان بۆ دیارى بكات، له دیارترینیشیان وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى، ناوخۆ و دارایی و ئابووری-ین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، لیژنه‌ى ٧ ی ته‌ماشای پێكهاته‌ی كابینه وزارییه‌كه‌ى موسته‌فا كازمى كردوه و بۆچوونى خۆى راگه‌یاندوه، بۆیه پێویسته راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێى پێوانه و مه‌رجه‌كان، كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، كابینه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات، كه توانا و سه‌ربه‌خۆیى و ده‌ستپاكییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ماوه‌ى راسپاردنه‌كه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت گه‌یشتوه‌ته هه‌فته‌ى سێیه‌مى و موسته‌فا كازمى ته‌نها چه‌ند رۆژێكى له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆئه‌وه‌ى دووباره به كابینه‌كه‌یدا بچێته‌وه.
ریاز مه‌سعوودی ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، موسته‌فا كازمی ده‌یه‌وێت حه‌وت وه‌زاره‌ت به‌دووربگرێت له ده‌ستوه‌ردانى حزبه‌كان و خۆى كاندیدیان بۆ دیارى بكات، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانى "ناوخۆ، به‌رگرى، نه‌وت، دارایى، كاره‌با، ته‌ندرووستى و ده‌ره‌وه‌ن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە