وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند " جان بۆڵتۆن پێشتر لە کاتێکدا کە نوێنەری ئەمریکا بوو لە نەتەوەیەکگرتوەکان هەوڵی داوە ئەم ووڵاتە ڕازی بکات بە هێرش کردنە سەر ئێران .
شانۆڵ مۆفاز ، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل لە کۆنفراسێکی خەبەریدا ڕایگەیاند جان بۆڵتۆن ی ئەو کاتەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ لە ساڵانی ( ٢٠٠٢ - ٢٠٠٦ ) دەمناسی هەروەها دەڵێ جان بۆڵتۆن هەر لەو کاتەوە هەوڵی دەدا تا ئێمە ڕازی بکات کە پێویستە ئیسرائیل هێرشی سەر ئێران بکات .
جان بۆڵتۆن لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکوو ٢٠٠٦ باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە نەتەوەیەکگرتوەکان بوو و بەرەنگاربوونەوەی توندی بەرامبەر بە ئێران هەبوو
لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە بەرەنگاربوونەوەی سەبارەت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ووتارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی " نیۆیۆرک تایمز " ڕایگەند درووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی ئێران ڕاوەستێنن و ئێران بۆمباران بکەن
حەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا جان بۆڵتۆن ی وەک مۆشاوری شەورای ئەمنی ووڵاتەکەی ڕاسپارد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە