پەیامی کورد ... ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی کۆماری ئیسلامی دا گرت
ڕاگرتنی بوئينگی ماهان لە ئەرژەنتین
میدیاگەلی ئیسپانیا لە زاری وەزیری ئەمنیەتی ئەرژەنتین بڵاوی کردووەتەوە
فڕۆکەی بوویینگی ٧٤٧ ی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان بە فەرمانی ئەمریکا لە شاری بوێنس ئایرسی ڤەنزوئێللا ڕاگیرا و دەستیش بەسەر پاسپۆرتی پێنج کارمەندی ئەم فڕۆکەیە گیراوە.
هۆکاری ڕاگرتنی ئەم فڕۆکەیە پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران و ئۆپڕاسیۆنی گومانئاوی ڕاگەیێندراوە.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە زۆلئەنواری ووتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهانی ئێران رایگەیاندووە : ڕاگرتنی فڕۆکەیەکی ماهان لە فڕۆکەخانەی ئەرژەنتین هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ەوە نییە .
ئەم فڕۆکەیە زیاتر لە یەک ساڵە کە بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ڤەنزۆئێللا فرۆشراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە