پەیامی کورد ... ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە دەریای باشووری چین .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە دەریای باشووری چین هاوکات لەگەڵ مانۆر و نەمایشی سەربازی ئەو ووڵاتەدا .
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی نەمایشی سەربازی چین لە دەریای باشووری چین ، هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری بۆ ئەو ناوچەیە ناردووە .
نەمایشە سەربازییەکانی چین لەم ناوچەیەدا هاوکات کەوتووەتە بەر ڕەخنەی ئەمریکا و ووڵاتانی ناوچەکەوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە چین و ئەمریکا یەکتر بە پەرەپێدانی ئاڵۆزی و کێشەکان لەم ڕێگا ستراتیژییەدا تاوانبار دەکەن .
لە لایەکی دیکەوە چین و ئەمریکا پێشتر لە سەر چۆنیەتی بەڕێوبەرایەتی کۆنترۆڵی ڤیرووسی کۆرۆنا و ئەمنییەتی نەتەوەیی لە هۆنگ کۆنگ لەگەڵ یەکتر کەوتبوونە کێشمەکێشەوە .
هێزی دەریای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگر لە سەر " یوو ئێس ئێس ڕۆناڵد ڕێگان " و " یوو ئێس تیمیتز " ی بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی سەربازی هەناردەی ئاوەکانی دەریای باشووری چین دەکات .
لەم بەیاننامەیەدا هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ شوێنی دەقیقی ئەنجامدانی ڕاهێنانە سەربازییەکان کە بڕیار وایە ئەم دوو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەنجامی بدەن ، هیچ ئاماژەیەک نەکراوە ، بەڵام پانتایی ناوچەی نەمایشەکە ، هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر ڕاگەێندراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە