پەیامی کورد ... ئەمریکا هەواڵ لە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی ڕووسیا دەدات
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لەوانەیە ئەم هەفتەیە گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ڕووسیا پەسەند و بیسەپێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک جێن ساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی : دەوڵەتی ئەمریکا ئەگەری سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێی خۆی لە دژی ڕووسیا لە هەفتە داهاتوو ڕەت ناکاتەوە .
ئەو لەمبارەیەوە کە ئایا واشینتۆن بە نیازە لە ڕۆژانی داهاتوو گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ڕووسیا پەسەند بکات بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند و ووتی : ئەم بابەتە لەوانەیە ئەنجام بدرێت .
ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی : بابەتی گەمارۆگەلی نوێ لە ئێستادا لە حاڵی پێداچوونەوەیە .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند : گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ڕووسیا ڕادەگەێنێت کە بریتی لە ٢٩ کەس و نزیکەی ٤٠ دامەزراوەی ڕووسیا دەبن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە