ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كهشتیەكی به سه‌ركردایه‌تی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "هاری تورمان"، هێرشێكی مووشه‌كی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی ڕێكخراوی داعش له ناو خاكی سووریا.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هێزی ما‌رینزی ئه‌مریكا، له ڕاگه‌یندراوێكدا ڕایده‌گه‌ینێت، گورزه مووشه‌كییه‌كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌نجام دراوه.
وێبسایتی ڕووسیا ئەلیهوم بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌ین بلاك، فه‌رمانده‌ی كه‌شتیگه‌له‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئۆپراسیۆنه‌كه نیشانده‌ری هێز و توانا و خۆگونجانی كه‌شتیگه‌ل و كه‌شتی فڕۆكهههڵگرهكهیه".
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، كه‌شتیگه‌له‌كه، له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جۆری "نیمیتز" به ناوی "هاری ترومان"، له‌گه‌ڵ كه‌شتی جه‌نگی "نۆرماندی" و 4 كه‌شتی دیكه‌ی بچووكی جه‌نگی كه مووشه‌ك ئاراسته ده‌كه‌ن پێكدێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی دیكه، كه هاوكاری لۆجیستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌شتیگه‌له ڕۆژی 19ی نیسان/ ئه‌پریلی ڕابردوو گه‌یشته ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، دوای 5 ڕۆژیش له گه‌یشتنیان، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هێرشێكی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا ئه‌نجامدا.
هۆكاری وه‌شاندنی گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ش، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بوو له‌لایه‌ن ڕژێمی سووریا له هێرشێكدا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق له 7ی نیسانی رابردوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە