ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا

ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا

پەیامی کورد... ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا

شەوی سێشەممە ١ی خەرمانان، "سینت‌کام"، بنکەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان پێگەیەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریایان کردووەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی.

هێزە ئەمریکا لەسەر فەرمانی "جۆ بایدن"، سەرۆککۆماری ئەمریکا چەند هێرشی ئاسمانیی سەرکەوتووی کردووەتە سەر ناوچەی دێرەزۆری سووریا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سینتکام، ئەم هێرشانە ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان لە دەوروبەری دێرەزۆر ئەنجام دراون و مەبەست لەو هێرشانە بەرگری لە هێزە ئەمریکییەکان بووە لەبەرامبەر هێرش گەلی لە جۆری هێرشەکەی ڕۆژی ١٥ی ئاگۆستی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی ١٥ی ئاگۆست دەستەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەن درۆنێکەوە کرانە ئامانج، بەڵام هێرشەکە خەساری گیانی لێ نەکەوتەوە.

سینت‌کۆم ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکا بەنیازی شەڕ و پێکدادان نییە، بەڵام بۆ بەرگری لە خەڵکەکەی هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدات.

دێرەزۆر پارێزگایەکی ستراتیژی سووریایە کە کەوتووەتە سنووری عێراقەوە و بە یەکێک لە مەیدانە نەوتییە هەرە گرنگەکانی سووریا دادەنرێت.

دێرۆەزۆر و دەوروبەری لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی حۆکومەتی ئەسەد دایە، ئەوەش وای کردووە ناو بەناو بکرێتە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە