پەیامی کورد... ئەمریکا: هێزەکانمان لە عێراق و سوریا لەلایەن هێزەکانی نزیک لەئێرانەوە کراونتە ئامانج
وەزیری بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا ' وەڵامی سیناتۆرەکان لەبارەی یارمەتیدانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەدەنەوە. هێرشکانی چەکدارانی حەماس، شەرەکانی داعشی لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی عێراق بیرم دەهێنێتەوە.
" لۆید ئۆستین "وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی، "بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەربازەکانمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست". دەشڵێت، "سەربازەکانمان لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی عێراق لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج." گوتیشی، "دەبێت هێرشی گرووپەکانی نزیک لە دەولەتی ئێران لە دژی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا کۆتاییان پێ بێت."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، هەردوو جەنگی ئۆکراینا - رووسیا و ئیسرائیل - حەماس، مەترسیان لەسەر ئەمنی ئاسایشی دەولەتی ئەمریکا دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە