پەیامی کورد... ئەمریكا هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
سوپای ئەمریكا رێوشوێنی سەربازی نوێ لەناوچەكە دەگرێتەبەر و لەڕێی فڕۆكەی بێفرۆكەوان و زانیاری هەواڵگری چاودێرییەكانی چڕدەكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە،"سوپای ئەمریكا, هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, لەگەڵ زیادبوونی مەترسیەكان لەو هێرشانەی گروپەكانی لایەنگری ئێران ئەنجامیدەدەن".
ئاماژە بەوەشدراوە،"رێوشوێنەكان خۆی لە زیادكردنی جموجۆڵە سەربازییەكان و توندوتۆڵكردنی كۆتوبەندەكانی گەیشتن بەو بنكانەی سوپای لێیە, لەگەڵ زیادكردنی كۆكردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەكان, بە بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوان و پرۆسەكانی دیكەی چاودێری".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"سوپای ئەمریكا چاودێریكردنی تاوەرەكانی پاسەوانی لە دامەزراوە سەربازییەكان بەهێز دەكات و پرۆسەكانی چڕدەكاتەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی هێرشەكان بە فرۆكەی بێفرۆكەوان و دژە موشەك".
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندووە،"گەورە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن, بەتایبەت وەزیری بەگری ئەمریكا هۆشداریداوە لە مەترسی هەڵكشانی زیاتری هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, بەوپێیەی ئێران هەوڵی فراوانكردنی روبەڕوی جەنگ دەدات لەنێوان ئیسرائیل و حەماس".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە