پەیامی کورد … ئەمریكا: ناتوانین بۆ هەمیشە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئێران بین بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی بۆ هەتاهەتایە ناتوانێت چاوەڕێی ئێران بكات بۆ ئەوەیە بڕیار بدەن لە دەستپێكردنەوەی دانتوستانەكانی بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.
رۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران بە بلومبێرگی راگەیاندووە، تائێستا هیچ ئاماژەیەكیان لە حكومەتی نوێی ئێرانەوەی بەدینەكردووە لە بارەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی تایبەت بە بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی.
وتیشی: واشنتۆن تا هەتاهەتایە ناتوانێت چاوەڕوانی ئێران بكات لە بارەی خۆیەكلایی كردنەوەی بۆ بەگەڕخستنی ئەو رێككەوتنە.
ساڵی 2018 ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و ئێرانیش پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە هەڵپەسارد، لە دوای هاتنە سەركاری جۆ بایدن هەوڵەكان بۆ بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنەكە دەستیان پێكرد و بۆ ئەو مەبەستە شەش خولی دانوستان لە ڤییەننا بەڕێوەچوون.
بەهۆی گۆڕانكاری لە حكومەتی ئێران و هاتنەسەركاری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئەو وڵاتە، دانوستانەكانی ڤییەننا راگیراون و هێشتا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەیان رانەگەیەنراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە