ئەمریكا ئێران بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیھان ناودەبات و داوا لە ھاوپەیمانەكانیشی دەكات بۆ وەستاندنی بەرنامە موشەكییەكانی ئێران، گەمارۆی زیاتر بخرێتە سەر تاران.
برایان ھۆك راوێژكاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە بە سەردانێك لە ڕیازی پایتەختی " سعودیە " یە ڕایگەیاند، ئەمریكا داوا لە ووڵاتانی ھاوپەیمانی دەكات بۆ ڕێگری لە بەردەوام بوونی بەرنامە موشەكییەكانی ئێران گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر ئەو ووڵاتە.
برایان ھۆك كە لەگەڵ " مایك پۆمپێئۆ " وەك یەكەمین سەردانی فەرمیی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیەیان كردووە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئێران مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی جیھان و پێویستە بەرەنگاری ھەوڵە تێكدەرانەكانی ئێران ببنەوە.
هەروەها ووتی : ئێران لە ناوچەکە ناسەقامگیری درووست دەکات و گوێش بە کردەوە تیروریستییەکانی نادات و ئەگەر چاکسازی لە ڕێککەوتنەکەی ئێران و ووڵاتانی ١+٥ نەکرێت ئەوا ئەمریکا لێی دەکشێتەوە .دەبێت سزای زیاتر بە سەر ئێراندا بسەپێندرێت لە بەرامبەر کردەوە تیروریستییەکانی و دەستتێوەردانەکانی لە ووڵاتانی ناوچەکە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە