ئەمریکا خەڵاتێکى 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەمریکا خەڵاتێکى 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند

پەیامی کورد... ئەمریکا خەڵاتێکى 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند

ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ هەر کەسێک کە زانیاری بدات یان ببێتە هۆی دەستگیرکردنى هاککەرێکی ڕوسی.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، میخائیل ماتڤیڤ لەروسیاوە تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانى ئەمریکا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی پاداشتی دارایی لە قوربانییەکان کە تا ئێستا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.

هەروەها روونیکردووەتەوە، کە هاککەرەکە خەریکی کۆدکردنی داتای قوربانییەکانى نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، کۆمەڵەکان و پۆلیس بووەو داوای پارەی لە خاوەنەکانیان کردووە لە بەرامبەر پێدانەوەی زانیارییەکانیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاندووە بۆ هەرکەسێک زانیاری پێشکەش بکات و ببێتە هۆی دەستگیرکردن و سزادانی هاککەرە ڕوسییەکە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە