پەیامی کورد ... ئەمریکا لە بەرامبەر پاراستنی عەین عیسا سۆز و پەیمان دەداتە " HSD "
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە چاودێری مافی مرۆڤی سووری " SOHR " ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا بەرامبەر بە شارۆچکەی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ماوەیەکە بەرەوڕووی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا و کۆمەڵەی چەکدارانی تێرۆریستی سەر بە تورکیا دەبنەوە سۆز و پەیمانی خۆی بۆ هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕاگەیاند .
بە گوێرەی هەواڵەکانی شەرقۆلئەوسەت لە زاری SOHR ە ئەمریکا گەرەنتی داوەتە هێزەکانی سووریا دیمۆکراتی " HSD " کە هێزەکانی تورک بە تایبەتی لە عەین عیسا کە دەکەوێتە باکووری ڕەققا بەرەو پشەوە نەچن و لە ڕۆژئاوای کوردستان یش هیچ ناوچەیەکی دیکە نەکەوێتە بن دەسەڵات و کۆنترۆڵی ئەو هێزانەی تورکیا و داگیرکاران .
هەروەها ڕایگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بە تایبەتی بەبیرهێنانەوە دەکات کە ڕووسیا لە ناوچەکە میوانە بەڵێ لە بەر ئەوەی کە ڕووسەکان بڕیاری بەجیهێشتنی ئەو ناوچەیەیان نەداوە و " HSD " ەش باوەڕی بە سۆز و پەیمانەکانی ئەمریکا نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە