ئەمریکا/ لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لانی کەم ٦ کەس کوژران

ئەمریکا/ لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لانی کەم ٦ کەس کوژران

پەیامی کورد... ئەمریکا/ لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لانی کەم ٦ کەس کوژران

لە دەرەنجامی تەقەکردنێکدا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ساکرامینتۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەلانی کەمەوە ٦ کەس کوژراوان و ٩ کەس برینداربوون، بە پێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس شارەکە کە لەسەر تویتەر بڵاوی کردەوە.

ئێزگەی ئەی بی سی نیووزی ناوخۆیی بڵاوی کردەوە، تەقەکردنەکە نزیکەی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک سەنتەری گۆڵدن ١ ڕووی داوە، کە مەیدانی یاری تیمی باسکەی ساکرامێنتۆ کینگزە، و کۆنسێرتە سەرەکییەکانی تێیدا بەڕێوە دەچێت.

پۆلیس گوتیشی بەهۆی لێکۆڵینەوە چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بازرگانی لە ناوەڕاستی شارەکەدا داخراون. لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە دەردەخات، کەسانێک هاوار دەکەن و لە شەقامدا ڕادەکەن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەڵێت نەتوانراوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیە پشتڕاست بکرێتەوە.

ئەم ڕووداوە دوای زیاتر لە مانگێکە پاش ئەوەی پیاوێک لە هەمان شار تەقەی لە ٣ منداڵی خۆی کرد و کەسێکی چوارەمیش کوشت، بەر لەوەی خۆی بکوژێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە