پەیامی کورد ... ئەمریکا لە سەر ئەم بابەتە هۆشداری دەداتە هەموو جیهان .
ئەمریکا : هەر کەسێک کە دژایەتی گەڕاندنەوەی گەمارۆوەکانی دژ بە ئێران بێت بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند واشینتۆن بە ئەنجام دانی مێکانزیمی ماشە هیچ کات ئیزنی دەستکەوتنی ئێران بە چەک نادات و هەر کەسێ لە بەرامبەر ئەم بڕیارەدا بوەستێتەوە گەمارۆ دەردێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک کێلی کرافت ، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم ووڵاتە هیچ کات ئیزنی ئەوە بە ئێران نادات کە دەستی بە چەک ڕابگات ووتی : مێکانیزمی ماشە بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و نەتەوەکانی ناوچەکە جیبەجێ دەکرێت و شەورای ئەمنییەت دەبێ بەرپرسیاریەتی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی ڕەوەندی یاسایی کارا بکات و ئەنجامی بدات .
کێلی کرافت ڕایگەیاند ڕێکەوتننامەی ژمارەی ٢٢٣١ ئەو ئیزنە بە واشینتۆن دەدات تاکوو سازوکاری گەڕاندنەوەی گەمارۆوەکان لە دژی ئێران کە بەناوبانگە بە مێکانیزمی ماشە جیبەجێ بکات و هەر کەسێک لە بەرامبەر ئەم بڕیارە بوەستێتەوە گەمارۆ دەدرێت .
نوێنەری ئەمریکا هەروەها بە ئاماژەدانی ڕاستەوخۆ بە ڕێکەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بە مێژوویی لە قەڵەمدانی ئەم ڕێکەوتننامەیە ووتی : ئێمە دەبێ لە نەتەوەکانی ناوچەکە و ئیسرائیل پاڵپشتی بکەین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە