پەیامی کورد ... کامرۆن/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣٧ کەس گیانیان لە دەست دا
بە هۆی پێکدادانی پاسێکی هەڵگری موسافیر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە وڵاتی ئەفریقایی کامرۆن، پاسەکە وەرگەڕاوە و لانیکەم ٣٧ کەس کە ١٠ کەسیان ژن و منداڵ بوون، گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی وڵاتی کامرۆن بە ڕادیۆ (CRTV) ڕاگەیاندووە کە جیا لەو ٣٧ کەسەی کە گیانیان لەدەست داوە، ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی کامرۆن ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو پاسە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ڕووبەڕووەوە پێکیان داداوە و بووەتە هۆی وەرگەڕانی پاسەکە و کەوتووەتە ناو دۆڵێک و ئەو کارەساتە ڕووی داوە.
باس لەوە دەکرێت ئەو موسافیرانە لە کاتی گەڕانەوە لە گەشتی پشووەکانی کریسمەس بوون و بەرە شاری "یائوندە" پایتەختی کامرۆن ڕۆیشتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە