پەیامی کورد... ئەمریکا کوژرانی کەسی یەکەمی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢، پێنتاگۆن ڕایگەیاند، سەرکردەی ڕێکخراوی «داعش» لە سووریا، لەڕێی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لەو هەڵمەتەدا «ماهیر ئەلعەقال»، سەرکردەی داعش لە سووریا و یەکێک لە چوار سەرکردە باڵاکەی داعش کوژراوە.
لەمبارەیەوە کۆڵۆنێڵ دەیڤ ئیستبۆرن، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: «ماهیر ئەلعەقال» لە کاتی سواربوونی ماتۆڕسکیلێک لە نزیک جندیرێس لە سووریا کوژراوە و یەکێک لە یاریدەدەرە سەرەکییەکانیشی بە سەختی بریندار بووە».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە