پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاگەێندراوێکی هاوبەش و گرینگ بڵاو دەکەنەوە
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، هەفتەی داهاتوو ئەمریکا و ئیسرائیل کاتی جێبەجێ کردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەشە داگیرکراوەکانی کەناری ڕۆژئاوا " کەرانەی باختەری " ڕادەگەێنن
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی The Jerusalem Post ی ئیسرائیلی لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای حکوومەتی ووڵاتەکەوە کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرابکات ڕایگەیاند : دانووستانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی سەپاندنی دەسەڵات لە کەناری رۆژئاوا " کەرانەی باختەری " درێژەی هەیە، لە هەفتەی داهاتووشدا کاتی جێبەجێکردنی پلانەکە رادەگەێنین
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باڵیۆزی واشینتۆن لە ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبوونەتەوە، بەم نزیکانەش ژێرارد کۆشنەر، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا راگەێندراوێک لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان دەخاتەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە