ئەمریکا: ئێران لە ماوەیەکی کورتدا دەستی بە چەکی ناوەکی ڕادەگات

ئەمریکا: ئێران لە ماوەیەکی کورتدا دەستی بە چەکی ناوەکی ڕادەگات

پەیامی کورد ... ئەمریکا: ئێران لە ماوەیەکی کورتدا دەستی بە چەکی ناوەکی ڕادەگات

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بلینكن لە دیدارێكی تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریكیدا دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا هەوڵ دەدات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا ڕێككەوتنێكی درێژخایەن و بەهێز لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا ئیمزا بكات، كە جگە لە دۆسیەی ئەتۆمی، بابەتی تریش بگرێتەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریشی دا لەوەی ڕەنگە ئێران چەند هەفتەیەكی تر ببێتە خاوەنی ئەو مادانەی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی پێویستیەتی، بە تایبەتی ئەگەر درێژە بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بدات.

 

جێی باسە دوای ئەوەی ئەمریكا لە سەردەمی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتریدا، ڕێككەوتننامەیەكی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئیمزا كرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕێككەوتننامەكەی هەڵوەشاندەوە، جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا هەوڵی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتننامەكە دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە