پەیامی کورد … کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داوا دەکات سەرجەم کەمپی ئاوارەكان دابخرێت
مافی مرۆڤی عێراق داوا لە حکومەت دەکات سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دابخات و وەك هاوكاری 5 ملیۆن دیناریش بە ھەر خێزانێکی ئاوارە بدات.
فازل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی خراپی دۆخیان بەشێك لە ئاوارەكان توشی کێشەی تەندروستی بوون و ژمارەیەکی زۆر منداڵیش لە خوێندن بێبەش بوون، گوتیشی: قەرەبوونەکردنەوەی ئاوارەکان و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچەکانیان و خراپی ڕەوشی ئابورییان گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم گەڕانەوەیان.
ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەرپرسیاریەتی یاسایی و مرۆیی ھەڵبگرێت و تەواوی کەمپەکانی عێراق کە 26 کەمپن دابخەن و مینحەی ٥5 ملیۆن دیناریش بدەنە ھەر خێزانێکی ئاوارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە