داواکاری بن سەلمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

داواکاری بن سەلمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

پەیامی کورد    ...   شازادە محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سەعوودیە بانگەواز لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات، كە هەڵوێستی تووند بەرامبەر بە ئێران نیشان بدات.
محەمەد بن سەلمان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی لەندەنی باسی لەو هێرشانە كرد، كە لە ماوەكانی رابردودا كرانەسەر چوار كەشتی لە نزیك ئاوی هەرێمی ئیمارات و وتی "لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەوە سەلمێندراوە ئێران و بریكارەكانی لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشانەوەن".

لە درێژەی قسەكانیدا، جێنشینی پادشای سەعوودیە دەڵێت "لەم هەلومەرجەدا، گرنگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی توند بەرانبەر بە ئێران نیشان بدات".
ووتیشی "ڕوونە یەك بژاردە لەبەردەم ئێراندا هەیە، یان ئەوەتا دەبێت وەك هەر ووڵاتێك رۆڵ لە بۆنیاتنانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا بگێڕێت یاخود ئەوەتا وەك ووڵاتێكی گومڕا دەمێنێتەوە، بۆیە ئومێدە دەكەین رژێمی ئێران بژاردەی یەكەم هەڵبژێرێت و واز لە سیاسەتی دوژمنایەتی بهێنێت".
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی سەعودیە، ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ ئەمریكادا هاوڕان لەسەرئەوەی ئێران لە پشت ئەو هێرشەوەیە، كە هەمان رۆژ كرایەسەر دوو كەشتی نەوت هەڵگر لە دەریای عۆماندا. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە