پەیامی کورد ... شەمخانی : ووتوووێژەکانی ئێران لەگەڵ تاڵیبان بە ئاگاداری ئەفغانێستان بەردەوامی دەبێت
حەفتەیەک پێش ئێستا دوای ووتوووێژی نوێنەرانی تاڵیبان و بەرپرسانی ئەمریکی لە ئەبووزەبی ، عەلی شەمخانی ، سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی نەیەوەیی ئێران ، دەڵێ دەوڵەتی ئەفغانێستان لە کۆی گشتی پەیوەندی و ووتوووێژەکانی ئێران لەگەڵ تاڵیبان ئاگادار بووە و ئەم ڕەوەندە هاوکات بەردەوامی دەبێت .
ئەمڕۆ ٢٦ی دێسەمبەری ٢٠١٨ شەمخانی لە سەفەری خۆیدا بۆ کابۆل ئەم بابەتەی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەمدۆڵڵا مۆحێب ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەفغانێستان دا ڕاگەیاندووە .
سکرتێری گشتی شەورای بالای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردەوە کە بەشداری چالاکانەی ووڵاتانی ناوچەکە لە دەستکەوتەکانی ئەمنییەتی دەتوانێ زامنی سەقامگیری و پەرەپێدانی پابەرجا " بۆ ووڵاتانی ناوچەکە بێ .
حەفتەی ڕابردوو ، ووتوووێژگەلی سێ ڕۆژە و ڕوو دەڕووی نوێنەرانی گرووپی تاڵیبان و ئەمریکا لە ئەبووزەبی ئەنجام بوو . لەم ووتوووێژانەدا نوێنەرانێک لە دەفتەری سیاسی تاڵیبان لە قەتەر ، نوێنەرانێک لە شاخە سەربازییەکانی ئەم گرووپە ، نوێنەری ئەمریکا و نوێنەرانێک لە ووڵاتانی پاکیستان ، عەرەبستان و ئیمارات بەشدارییان هەبوو .
دەوڵەتی ئەفغانێستان یش نوێنەرەکانی خۆی لەم دانیشتنەدا ڕاسپاردبوو بەڵام تاڵیبان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی چەند هەوڵێک جەختی کردەوە کە ئامادە نین لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئەفغانێستاندا ووتوووێژ بکەن .
دەفتەری شەورای ئەمنییەتی ئەفغانێستان تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە چاوپێکەوتنی عەلی شەمخانی بڵاو نەکردوەتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە