بەوێنە درێژترین پۆلیسی هاتوو چۆ
لە هیندستان پۆلیسێکی هاتوو چۆ لەبەر بەرزی باڵاکەی بوەتە جێگای سەرنجی خەڵکی و رۆژانە چەندین کەس داوای لێ دەکەن کە وێنەیان لەگەڵدا بگرێت.
جاگدیب سینگ ئەو پۆلیسیە هیندییە کە بەرزی باڵای دەگاتە 2 مەتر و 30 سم، بە یەکێک لە باڵابەرزترین پۆلیسیەکانی وڵاتی هیند و ڕەنگە جیهان بناسرێت.
ئەم پۆلیسیە لەبەر بەرزی باڵای بەرگدوری تایبەتی خۆی هەیە و هەروەها بۆ پێڵاویش بەتایبەتی بۆی دروست دەکرێت.



هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە