پەیامی کورد ... موستەفا کازمی : پێویستمان بە هێزی سەربازی دەرەکی نییە لە سەر خاکی ووڵاتەکەمان
موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ پێنج شەممە جەختی کردەوە کە بۆ بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنی زوو هەنگاو پاک و عادیلانە کە داواکاری و هیواکانی خەڵکی عێراق بگەێنێتە جێ هەوڵی خۆی دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کازمی لە ووتووێژێکا لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاکانی بەریتانی دا ڕایگەیاند : " ئامانج لەم سەفەرە ،بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دۆستان و هاوپەیمانگەلێکە کە لە شەڕی داعش دا بەشدارییان هەبوو".
هەروەها ووتی : ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی زووهەنگاو و تەندرووستی کە داواکاری و ئارمانجەکانی خەڵک دەستەبەر بکات هەوڵ دەدەین .
کازمی هەروەها بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە عێراق دەتوانێ لە درووست کردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕۆڵێکی کاریگەر و پۆزێتیڤی هەبێت ووتی : ئێمە دەمانەوێت ئابووری عێراق لە هەڵوەشاندنەوە بپارێزین ، هەر بەم هۆیەوە بە داوی سازوکارێکین بۆ فەراهەم کردنی دەرفەتگەلی کار بۆ پەرەپێدانی ئابووری عیراق .
کازمی هەروەها لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمە نامانەوێت لەگەڵ تێکهەڵچوونەکانی ناوچەکەدا تێوەبگلێین و عێراق پێویستی بە هێز دەرەکی سەربازی لە ناو خاکەکەی خۆیدا نییە و ئێمە بە دوای ڕێگاگەلێکین بۆ لەناوبردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە