مه‌سروور بارزانی : لە داهاتوویەکی نزیکدا گاز بۆ تورکیا و ئەورووپا دابین دەکەین

مه‌سروور بارزانی : لە داهاتوویەکی نزیکدا گاز بۆ تورکیا و ئەورووپا دابین دەکەین
پەیامی کورد     ...   مه‌سروور بارزانی : لە داهاتوویەکی نزیکدا گاز بۆ تورکیا و ئەورووپا دابین دەکەین

سەرۆکی حکوومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم تەواوی هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ هەناردەکردنی نەوت و گاز کە دەرگای نوێ لەبەردەم بازرگانی عێراق دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی ووزە رایگەیاند، ""هەرێمێکی سەربەخۆ لە روی ئابوریەوە هەڕەشە نیە بۆ سەر عێراق و هاوبەشەکانمان و پێکەوە ئاستەنگەکان بەڕێ دەکەین، ئێمە توشی ئاستەنگی زۆر بووین و کۆتا دانەش ئەوەبوو لە دادگای بە ناو فیدڕاڵی نادادپەروەریمان بەرامبەرکرا، بەڵام هێشتا ئێمە پەرە بە توانای ووزەیی خۆمان دەدەین."

ئاماژەی بەوەشکردوە،دڵنیایە کە کوردستان دەبێتە دابین کارێکی باشی ووزە بۆ جیهان لەو کاتەی جیهان خواستی لەسەر بێت و ووڵاتەکەمان دەتوانێت گاز هەناردە بکات بۆ عێراق و تورکیا و ئەورووپا و لە داهاتووشدا بۆ جیهان.

مەسروور بارزانى جەختیکردەوە کە حکوومەتی هەرێم تەواوی هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ هەناردەکردنی نەوت و گاز و ئەمەش دەرگای نوێ لەبەردەم بازرگانی عێراق دەکاتەوە.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتى هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و دەشڵێت"له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كوردستان ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی دابینكردنی ووزه‌ بۆ ناوخۆ و عێراق و جیهان".

سەرۆکى حکوومەت دەشڵێت"، ئێمە لە سەرەتاوە دەستمانپێکرد، ١٥ ساڵ لەمەوبەر کاتێك یاسای وەبەرهێنانی نەوتمان دەرکرد، بۆ هەرێمێك کە لە رۆژێکدا نیو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و هەناردەی دەکات، هەروەها نزیکەی نیو ملیار پێ سێجای گاز بەرهەمدهێنێت لە رۆژێکدا و له‌گەڵ بوونی ویست بۆ بەرەوپێشبردنی هەردووکیان، بەڵام ئەمە کارێکی ئاسان نەبوو".

مەسروور بارزانى دەڵێت " من گفتوگۆم لەگەڵ حکوومەتی عێراق و تورکیا و ووڵاتانی کەنداو کردووە، دەربارەی دامه‌زراندنی شاڕێگه‌یەکی شەمەندەفەری ناوچەیی، پێموایە ئەمە وەرچەرخانێك دەبێت بۆ عێراق و ناوچەکە، کە رێگه‌ی بازرگانی نوێ و پەنجەرەیەکی دیکە بە رووی هەماهەنگی ناوچەكەدا دەکاتەوە ".

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : ‏تورکیا، ئیسرائیل و ئەمریکا دەربارەی گواستنەوەی گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا لە ڕێگەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتۆگۆیان کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە