گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە

گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە

پەیامی کورد... گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە

زیاتر لە 30 کاتژمێر بەسەر هێرشەکەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕیوە و تا ئێستا تەرمی دایەنی کچە تەمەن 11 مانگانەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دووەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی ئەو کچەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە کە تەمەنی تەنها 11 مانگ بوو و لە هێرشەکەی سەر هەولێر گیانیلەدەستدا، تا ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، گوماندەکرێت تەنها تەرمی میشێل کە ئافرەتێکی بە رەگەز فلیپینییە و دایەنی ژینە پێشڕەو دزەیی بووە لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا مابێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە