پەیامی کورد … ژاپۆن/ بەهۆی ڕۆچوونی زەوی دەیان كەس بێسەروشوێن بوون
بەهۆی ئەو ئەو شەپۆلە بارانەی كە وڵاتی ژاپۆنی گرتۆتەوە لەهەندێك ناوچە لافاو دروستبووە و زەوی ڕۆچووە و لەئەنجامدا تا ئێستا ٢٠ کەس بێسەروشوێنن.
پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە ناوچەی ئەتامی لە ناوەندی ژاپۆن تا ئێستا ٢٠ كەس بێسەروشوێنن و تەرمی دوو هاووڵاتیش دۆزراوەتەوە.
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە كە بە دەیان خانوو بە تەواوەتی وێران بوون و ژمارەیەك هاووڵاتیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە