نۆکیا بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە بایکۆتی ڕووسیا دەکات

نۆکیا بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە بایکۆتی ڕووسیا دەکات

پەیامی کورد... نۆکیا بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە بایکۆتی ڕووسیا دەکات

کۆمپانیای نۆکیا بۆ تەکنۆلۆژیا و تۆڕەکانی پەیوەندی ڕایگەیاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیاوە لە بازاڕی ئەو وڵاتە دەردەچێت.

بەپێی پێگەی «ئەسۆشیەیتد پرێس»، کۆمپانیا فینلاندییەکە ڕایگەیاند، «لە ڕۆژەکانی سەرەتای هێرشکردنە سەر ئۆکرایناوە، بۆ نۆکیا ڕوون بوو کە مانەوەمان لە ڕووسیا بەردەوام نابێت».

هەروەها ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی گەیاندنی بەرهەم و کارەکانی لەو وڵاتە ڕاگرتوون و لە چەند هەفتەی پێشوودا لێکۆڵینەوە و چالاکییەکانی پەرەپێدانی گواستووەتەوە دەرەوەی ڕووسیا.

ئەم هەڵوێستەی نۆکیا، لە درێژەی چەندین ڕێکاری نێودەوڵەتی و سزای ئابووریدایە دژ بە ڕووسیا، لەلایەن کۆمپانیاکان و وڵاتانیشەوە لە ئەورووپا و ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە