کەنەدا سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانە هۆشداری دەدات

کەنەدا سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانە هۆشداری دەدات

پەیامی کورد    ...    کەنەدا سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانە هۆشداری دەدات .

وەزارەتی تەندرووستی كەنەدا هۆشداری دەدات سەبارەت بە بەكارهێنانی دەرمانی مالاریا بۆ چارەسەری كۆرۆنا و ڕایگەیاند دوور لە ڕێنمایی و چاودێری پزیشكی کاریکی مەترسیدارە
لە چەند ووڵاتێكی جیهان دەرمانی مالاریا "كلۆرۆكین و هایدرۆكسی كلۆرۆكین" بەكاردەهێنرێت وەك چارەسەری كۆرۆنا، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی كەنەدا ڕایگەیاند، ئەو دەرمانە لێكەوتەی لاوەكی مەترسیداری هەیە، بۆ نموونە دروستبوونی كێشە بۆ لێدانی دڵ.
بۆیە وەزارەتی تەندرووستی كەنەدا هۆشداری دەدات لەوەی هاووڵاتیان بە دوور لە رێنمایی و چاودێریی پزیشكی، ئەو دەرمانە بەكارنەهێنن و دەڵێت، پێویستە پزیشك ئەو چارەسەرە بنووسێت، ئەوكات بەكاربێت.
پێشتریش یەكیتی ئەورووپا و بەتایبەت فەڕەنسا بەهەمانشێوە هۆشدارییان لە لێكەوتە لاوەكییەكانی دەرمانی مالاریا دابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە