پەیامی کورد ... ژنەکەی حاکمی دوبەی هۆکاری هەڵاتنی لە دەست مێردەکەی ئاشکرا دەکات
هیا ، ژنی شێخ موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم حاکمی دوبەی کە لەگەڵ منداڵەکانی و بڕە پارایەکی زۆر لە دەستی مێردەکەی هەڵاتووە ، هۆکاری سەرەکی ئەم کارەی خۆی ئاشکرا دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هیا ڕایگەیاندووە کە مێردەکەی بە نیاز بووە ، جەلیلە ، کچە ١١ ساڵانەکەی خۆی بە هاوسەری موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی دەربهێنێت .
جێگای ئاماژەدانە کە موحەمەد بن ڕاشد قسەکانی ژنە هەڵاتووەکەی خۆی ڕەت دەکاتەوە . بە ووتەی ئەو هیچ یەک لە منداڵەکانی لە تەمەنێکی وەهادا هاوسەرگیری نەکردووە و یا خود دەستگیرداریش نەبووە . هیچ هاوسەرگیرییەکی بە زۆری ڕووینەداوە . ئەمە کارێک نییە کە باوک بیەوەێ لەگەڵ کچەکەی دا لە تەمەنێکی وەها ئەنجامی بدات .
شازادە هیا و منداڵەکانی بە بڕی پارەی ٤٠ میلیۆن دۆلار لە دەستی مێردەکەی هەڵات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە